سه‌ردانی ئه‌ندامان و مامۆستایانی کۆڕی فێرکاری و فه‌رهه‌نگی و فێرگه‌ی زمانی کوردی و ئه‌ده‌بیاتی منداڵانی ئه‌ده‌ب و ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندانی شاری بۆکان له پێشانگه‌ی کتێبی هه‌رێمی کوردستانی عێڕاق له سنه
ڕۆژی سێ‌شه‌ممه ڕێکه‌وتی 25/11/1390 ده‌سته‌یه‌کی سی که‌سی له ئه‌ندامان و مامۆستایانی کۆڕی فێرکاری و فه‌رهه‌نگیی ئه‌ده‌ب و ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندانی شاری بۆکان به هاوکاری ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی بۆکان و کۆڕی فێرکاری و فه‌رهه‌نگیی ئه‌ده‌ب سه‌ردانی پێشانگه‌ی کتێبی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و ده‌زگای چاپ و بڵاوکه‌ره‌وه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێڕاقیان کرد و له لایه‌ن مامۆستا شاکر ئه‌بووبه‌کر عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و کاک نامیق هه‌ورامی به‌رپرسی پێشانگه و کاک سامان ئه‌حمه‌دی و ئاغای گوڵباغی و خانمی به‌خشا له کاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی به نوێنه‌رایه‌تی له ئاغای قوباد مه‌یمه‌نه‌ت‌ئابادی مودیرکولی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کوردستان پێشوازییه‌کی گه‌رم و گوڕیان لێکرد و له لایه‌ن ئیداره‌ی کولی ئیرشادی ئیسلامی بۆ ژه‌می نه‌هار په‌زیراییان لێ‌کرا و چاوپێکه‌وتنیان بوو له‌گه‌ڵ مامۆستا ئازاد عه‌بدولواحید به‌رپرسی ده‌زگای ڕامان و مامۆستای ناوبراو پاش به‌خێرهێنان ئاماژه‌یان به‌وه کرد گۆضاری ڕامان هه‌میشه گرینگییه‌کی تایبه‌تی داوه به به‌رهه‌مه‌کانی نووسه‌ران و ئه‌دیبانی کوردستانی ئێران و ئه‌وانیش هاوکاریی باشیان له‌گه‌ڵ ڕامان هه‌بووه کاک محه‌ممه‌د کوردۆ به‌رپرسی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی و نوێنه‌رانی ده‌زگای ئاراس و کاک نه‌ریمان له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری خۆشحاڵی خۆیان له مه‌ڕ ئه‌و سه‌ردانه ده‌ربڕی هه‌موولا ئاماده‌یی خۆیان بۆ کردنه‌وه‌ی پێشانگه‌یه‌کی نه‌وتر له یه‌کێک له شاره‌کانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوایی ده‌ربڕی و پێشیان باش بوو پێشانگه‌یه‌کی کتێبی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش له هه‌ولێر و سلێمانی بکرێته‌وه و پێوه‌ندی و ئاڵ‌وگۆڕی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی زیاتر له نێوان هه‌رێمی کوردستانی عێڕاق و کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌بێ. له که‌سایه‌تی ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌کانی به‌رچاوی وه‌فدی بۆکان ده‌توانین ئاماژه به: کاک سه‌عید نه‌جاڕی( ئاسۆ)، کاک مسته‌فا ئێلخانی‌زاده به‌رپرسی کۆڕی فێرکاری و فه‌رهه‌نگی و فێرگه‌ی زمانی کوردی و ئه‌ده‌بیاتی منداڵانی ئه‌ده‌ب، کاک یۆنس ڕه‌زایی نووسه‌ر و شاعیر، کاک سه‌ید محه‌ممه‌دئه‌مین و کاک سه‌ید یاسین قوڕه‌یشی کاریکاتۆریسته‌کانی به‌ناوبانگ، کاک ناسر عه‌لیار توێژه‌ر و ئه‌دیب، مامۆستا عوسمانه‌سوور نایه‌ژه‌نی به‌ناوبانگ، کاک خالید عینایه‌تی شاعیر و شمشاڵ‌ژه‌ن و کاک هادی مێهدی‌فه‌ڕ شاعیر و ده‌نگخۆش و هه‌روه‌ها له مامۆستایانی فێرکاریی کوردی فێرگه‌ی زمانی کوردی و ئه‌ده‌بی منداڵانی ئه‌ده‌بیش: کاک ڕزگار نووری، یای فه‌وزیه سوڵتان‌به‌گی شاعیر و نووسه‌ر، یای سووسه‌ن حه‌سه‌ن‌زاده ، یای کوردستان مه‌لامه‌حموودی و له به‌شی ئیداری کۆڕی فێرکاریی ئه‌ده‌ب: کاک سامان عه‌بده‌زاده و یای چنوور فه‌تحی به‌شداریان بوو و هه‌روه‌ها کاک مه‌نووچێهر ڕه‌زازاده له کارمه‌ندانی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی بۆکان به نوێنه‌رایه‌تی کاک ڕه‌زا عه‌بباسی به‌رپرسی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی بۆکان له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌فده‌دا بوون.
داخ
ئازاد خه‌لیلی
له بن سێبه‌ری دره‌خته‌که‌ی حه‌سارێ دانیشت و هه‌ردووک ده‌سته‌کانی به چاوه‌کانیه‌وه نا. وه‌های پاڵ به دره‌خته‌که‌وه دا نرکه‌یه‌کی لێهات و ده‌ستی به گریان کرد. ده‌بوایه جوان لێی خورد ببێیه‌وه، ئه‌گینا له‌گه‌ڵ دره‌خته‌که لێکت نه‌ده‌کرده‌وه. به‌ڕاستی هه‌ر واش بوو له‌گه‌ڵ دره‌خته‌که لێک درابوون. کزه بایه‌کی سارد لک‌وپۆپی دره‌خته‌که‌ی سڕ کردبوو و گڵۆپی سه‌ر شه‌قامیش له په‌ستاو شاڵاوی بۆ ده‌م‌وچاوی ده‌هێناو یه‌ک دوو زللە‌شی وێ که‌وت….
ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێکه‌وتی 23/06/1390 له کۆڕی فێرکاریی ئه‌ده‌ب له پاساژی شاره‌داری، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ ناساندن و په‌یڤین له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی ناوبراو به به‌شداری ئه‌ندامان و ئه‌دیبان و نووسه‌ران به‌ڕێوه چوو. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا له سه‌ره‌تاوه فه‌رهه‌نگه‌که له لایه‌ن نووسه‌ره‌وه ناسێندرا و شێوه‌ی نووسین و ڕاده‌ی وشه‌گه‌لی ماناکراو بۆ گوێ‌گران شی کراوه، له‌پاشان هه‌رکام له مامۆستایان کاک سه‌عید نه‌ججاڕی (ئاسۆ)، کاک حوسێن‌شیربه‌گی و کاک ئه‌مین گه‌ردیگلانی و دوکتور حوسێن مکاییلی و کاک مسته‌فا ئێلخانی‌زاده و سه‌ید یاسین قوڕه‌یشی و کاک ئیره‌ج ناهید و ئەحمەد چاك بیر و بۆچوونی خۆیان ده ربڕی. شایانی باسه که ئه‌م فه‌رهه‌نگه وه‌رگێڕدراوی فه‌رهه‌نگی محه‌ممه‌دی موعینه به کوردی. له‌و فه‌رهه‌نگەدا ڕاده‌یه‌کی زۆر وشه و واژه‌ی کوردی وه‌ک هاوتا له هه‌مبه‌ر وشه فارسییه‌کان نووسراون.به‌و هیوایه که ئه‌م فه‌رهه‌نگه هه‌لومه‌رجی چاپ کردنی بۆ بڕه‌خسێ و که‌لێنێک له‌و بۆشایی‌یه‌ی که له‌م بواره‌دا هه‌یه پڕ بکاته‌وه.
ژماره‌ی تازه‌ی «نامه‌ی ئه‌ده‌ب» دوو ژماره‌ی 3 و 2 له‌به‌رگێکدا تایبه‌ت به وه‌رزی به‌هار و هاوین ده‌رچوو. له‌م ژماره‌دا،زۆر بابه‌ت و وتاری باش و به‌نرخ له بواری زمانه‌وانی، شیعر، چیرۆک، ئه‌ده‌بی منداڵان و ته‌نز و کاریکاتۆڕ به نووسینی قه‌ڵه مبه‌ده‌ستان و ئه‌ده‌بیانی ئێران و ده‌ره‌وه‌ی وڵات گونجاوه و ئه‌م وه‌رزنامه‌یه تا ئێستا له کتێبفرۆشییه‌کانی شاره‌کانی بۆکان، مه‌هاباد، پیرانشار، شنۆ، سه‌قز، بانه بڵاو بووه‌ته‌وه و به زوویی له شاره‌کانی سنه، مه‌ریوان، دیوانده‌ره، سه‌وڵاوا، پاوه، نه‌وسوود، کرماشان، ئیلام و ئیوان و تاران بڵاو ده‌بێته‌وه.
مە‌سنە‌وییە‌کی شیرین)
کە‌ریم حیکمە‌تی
ئە‌ی کیژۆڵە‌ی خۆر و ئاونگ
ئە‌ی ئە‌هووراتر لە گزنگ...
ئە‌تۆ شوعلە ی یا تریفە
وا هه ستم دە دە ی تی‌ف تیفە؟
سریوەی گە‌ڵای هە‌ناری
یا شە‌ونمی دادەباری ؟
رەنگە تۆخوڕەی کانی بی
گزنگی بە‌ر بە‌یانی بی
شایە‌د ورشە‌ی ئە‌ستێرە بی
قاقای گوڵی شلێرە بی
هە‌ستە‌کە‌م وەسفت محاڵە
زمانی ئاوەزم لاڵە
هێندە دەزانم دەریامی
هە‌ستی_ ئۆقرەمی_ خولیامی
لە شە‌پۆلتا ونە هزرم
نە‌ک ئە ندێشە خۆشم بزرم.
(ئارەزوو)
ئەمین گەردیگلانی
چەند شەقامت گەورە کچ وەدوا کەوم
تا لەکۆڵانی دڵتدا داکەوم
تاڵەتیرێژی لە چاوت تا دڵم
بوو بە ڕێگەم تا بەرەو ڕووت ڕاکەوم
ئارەزوومە تۆزی ناز تووڕدەی لە ڕووت
با لە وەرزی سەوزی ڕووتا داکەوم
با بەدەم باوە کەزیت بشنێتەوە
بەڵکوو من مەستانە دووی ئاڵا کەوم
هەر بگا دەستم بە تاڵی کەزیەکەت
سەدخەزان باڕەش بدا لێم ناکەوم
زایەڵەی قاقا لە لێوت هەڵفڕێ
من لە توولەی گەرمی باوەشتا کەوم
وێڕای پیرۆزبایی جێژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان و داوای قه‌بووڵی تاعات و عیبادات بۆ هه‌موو موسوڵمانان، فێرگه‌ی زمانی کوردی و ئه‌ده‌بیاتی منداڵان بۆ ئه‌م خولانه‌ی خواره‌وه خوێندکار وه‌رده‌گرێ:
1- خولی نووسین و خوێندنه‌وه‌ی کوردی (موقه‌دده‌ماتی)
2- خولی زمانی کوردی (ڕێزمان، زمان‌ناسی، وه‌رگێڕان (ته‌رجه‌مه))
3- خولی ئه‌ده‌بیاتی کوردی په‌خشان (نه‌سر)، هۆنراوه (نه‌زم)، ڕه‌خنه (نه‌قدی ئه‌ده‌بی)
4- خولی خوێندنه‌وه و نووسینی کوردی به ئه‌لفوبێی لاتین
5- خولی مامۆستایه‌تی وتنه‌وه‌ی وانه‌ی کوردی
6- خولی ئه‌ده‌بیاتی منداڵان
شوێنی ناونووسی:
شه‌قامی شه‌هید به‌هرامی، ته‌نیشت ئامووزشگای کامپیوتێری سوهه‌یل- کتێب‌فرۆشی ئه‌ده‌ب، ته‌له‌فوون: 6224277
فێرگه‌ی زمانی کوردی و ئه‌ده‌بیاتی منداڵانی ئه‌ده‌ب
چۆنیە‌تی مەعشووق له شیعری «ئەدەب»دا
نووسه‌ر: ئه‌حمه‌د چاک
|
|
نالی
ئاماژه: لەم وتارەدا تەنیا هەوڵ دراوه مەعشووق له غەزەله كووردییەكانی «ئەدەب»دا تاووتوێ كرێ.بۆ ئەم مەبەسته له ڕەهەندێكی مێژوویی‌دا لەسەر چۆنیە‌تی سەرهەڵدانی ئەم ئەوینه له شیعری (غەزەلی) فارسی‌دا باسێك دێتەگۆڕێ.
بۆکان- سه‌ید یاسین قوڕه‌یشی
خوڵقاندنی خۆشحاڵی ئیشێکی دژواره. به‌تایبه‌ت خاجه حافز گوته‌نی:«ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له بیچمێکی‌تری پێکه‌نین بێ.» به ڕاشکاوی ده‌کرێ بڵێین شۆخی کارێکی جیدییه. ده‌بێ به شادییه‌وه بچینه ناو جیهانی مرۆڤێ که کاری ته‌نز ده‌که‌ن. ده‌نا واهه‌یه که شۆخی وڵام نه‌داته‌وه. شۆخی بڕیارێکی هاوبه‌شه، له‌نێوان ته‌نزکار و به‌رده‌نگی ئه‌و، که پێویسته پێکه‌وه بیده‌ن. کاریکاتێڕیسته‌کانیش ده‌بێ جۆرێ مرۆڤ له هونه‌ره‌که‌یان تێبگه‌یه‌نن و بینه‌ری خۆیان له‌گه‌ڵ خۆیان هاوڕێ که‌ن و چێژی ئه‌و پتر که‌ن و باقی هونه‌رمه‌ندانیش هه‌ر به‌و جۆره. کاریکاتێڕیسته‌کان پێویسته هه‌ر کام گۆشه‌یه له‌و هونه‌ر شی‌که‌نه‌وه
....
شەوێکی دیکە پازێلەکانی لە سەر مێزەکە بەتاڵ دەکرد و دەیگوت: «لە پێشدا لەتەکانی ئەم پازێلە لە پاڵ یەک دادەنێم، دوایە دەخەوم.»
زۆر شەوانیش لەتێکی گەورەی نان هەڵدەگرت، قەپێکی چکۆلەی لێ دەدا و دەیگوت: «نانەکەم هەمووی دەخۆم، جا دەخەوم.»
جاری واش بوو بیانووی سەیری دەهێناوە. بۆ نموونە دەیگوت: «کەرگەدەنێکی گەورە لە کومێدەکەمدا خۆی شاردۆتەوە. دەترسم، ناوێرم بخەوم.»
هه‌روه‌ک ده‌زانین جۆری ڕوانین و ژێرساختی فکری و فه‌لسه‌فی نووسه‌ران، چ له بواری ئه‌ده‌بی گه‌وره‌کانه‌وه، چ له بواری ئه‌ده‌بی منداڵاندا، ئه‌و ئه‌ده‌بیاته‌ی که بۆ منداڵ و مێرمنداڵ به‌رهه‌م دێ، دواتر وتاری زاڵی کۆمه‌ڵگا پێک‌دێنێ.
زۆر سوپاس بۆ ئه‌و بانگهێشتنه‌ی که مامۆستا ئیلخانیزاده کردوویانه، نه‌مده‌زانی که ده‌بێ بێم لێره قسه‌یه‌کیش بکه‌م. به هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی ده‌بێ بیڵێم له پێشدا ئه‌وه‌یه که هه‌ر که‌س که‌لیمه‌یه‌ک زمانی کوردی فێری کوردێکی دیکه بکا، من ده‌ستی ماچ ده‌که‌م. دیسان مه‌منوونی ئه‌و که‌سانه‌م که به پیر ئه‌و کارانه‌وه ده‌چن، چ فێرکار، چ فێرکراو یانی چ مامۆستا و چ شاگرد
ئه‌مما به‌حس کردن له سه‌ر هێمن، چون شه‌خسییه‌تێکی فره‌ڕه‌هه‌نده، ئه‌گه‌ر کاک فه‌تاح نه‌ڵێ ئه‌جینده و فره‌ڕه‌هه‌ند یانی چی؟؛ فره‌ڕه‌هه‌ند یانی ئه‌بعادی موخته‌لیفی شه‌خسیه‌تی مامۆستا هێمن ئه‌وه‌نده زۆره، پیاو ده‌توانێ له‌و ده‌ریایه‌دا له گۆشه‌یه‌کیدا مه‌له بکا، ناتوانین هه‌موو لایه‌نی کاری هێمن لێره‌دا و له‌و فرسه‌ته که‌مه‌یدا باس بکه‌ین.
کۆڕی یادی ساڵوه‌گه‌ڕی کۆچی دوایی مامۆستا هێمن(1365-1300هـ.ش)
له لایه‌ن کۆڕی فێرکاری و فه‌رهه‌نگیی ئه‌ده‌ب (بۆکان)
به دوای ڕاگه‌یاندن و بانگه‌شه‌ی وتار بۆ یادی ساڵوه‌گه‌ڕی کۆچی دوایی مامۆستا هێمن کۆڕێک له کاتژمێری3ی پاش‌نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی 28ی خاکه‌لێوه 1390 له ساڵۆنی موئه‌سیسه‌ی عیرفان له لایه‌ن کۆڕی فێرکاری و فه‌رهه‌نگیی ئه‌ده‌ب به به‌شداری ئه‌ندامان و مامۆستایانی ئه‌و کۆڕه و تاقمێک له شاعیران و نووسه‌ران و ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان و لایه‌نگه‌رانی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی شاری بۆکان و ده‌وروبه‌ر و شاره‌کانی سه‌قز، مه‌هاباد و ورمێ پێکهات. ده‌قی به‌رنامه‌کانی ئه‌م کۆڕه به‌م جۆره بوو:
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێکه‌وتی 25 ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 1389 به‌رامبه‌ر به 17ی مارسی 2011 ئێواره چیرۆکێک به به‌شداری تاقمێک له چیرۆک‌نووسانی شاری بۆکان و نووسه‌ران و ڕووناکبیران و ئه‌ندامانی کۆڕی فێرکاری و فه‌رهه‌نگیی ئه‌ده‌ب له هۆڵی کۆبوونه‌کانی ئه‌نجومه‌نی دژ به ئیعتیادی عیرفان به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌و کوڕه له کاتژمێری 4 ی پاش‌نیوه‌ڕۆ ده‌س پێکراو ده‌قی به‌رنامه‌که‌ی به‌م جۆره بوو:
له سه‌ره‌تا کاک سه‌ید یاسین قوڕه‌یشی موجری به‌رنامه پاش به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی زانستی به‌م جۆره ناساند:
1- مامۆستا حوسێن‌شێربه‌گی 2- کاک ئه‌حمه‌د چاک3- کاک ناسر ڕه‌سووڵی
پاشان کاک مسته‌فا ئێلخانی‌زاده به‌رپرسی کۆڕی فێرکاری و فه‌رهه‌نگیی ئه‌ده‌ب له کار و چالاکییه‌کانی ساڵی 1389ی ئه‌و ناوه‌نده دووا و ئینجا لێژنه به وتار و ڕوون کردنه‌وه‌یه‌ک له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی چیرۆک، کورته‌چیرۆک و کورتیله چیرۆک ده‌ستی پێ‌کرد و ئه‌م چیرۆکانه‌ی خواره‌وه خوێندرانه‌وه و له لایه‌ن لێژنه‌ی زانستی تێبینی و لێدوان له‌باره‌یاندا ئه‌نجام درا.
چیرۆکی:
1- کاک خالید عینایه‌تی
2- یای ئامینه چاک
3- یای سارا سادق‌زاده
4- ئه‌نوه‌ر عه‌ڕه‌ب
5- ناسر ڕه‌سووڵی
6- کاک یۆنس ڕه‌زایی
به‌رنامه له کاتژمێر 8 ی پاش‌نیوه‌ڕۆ دوایی هات.
له کاتژمێری 4ی پاش‌نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێکه‌وتی 11ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1389 به‌رامبه‌ر 26ی ماڕسی 2011 کۆڕێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی چاپی یه‌که‌م ژماره‌ی وه‌رزنامه‌ی «نامه‌ی ئه‌ده‌ب» سه‌ر به کۆڕی فێرکاری و فه‌رهه‌نگیی ئه‌ده‌ب به به‌شداری ژمارێکی به‌رچاو له شاعیران، ئه‌دیبان، نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی شاری بۆکان و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ر له هۆڵی کۆبوونه‌وه و بۆنه‌کانی کۆڕی فێرکاری و فه‌رهه‌نگیی ئه‌ده‌ب له پاساژی شارداری بۆکان پێکهات. ده‌قی ئه‌و به‌رنامانه‌ی له‌م کۆڕه‌دا به‌ڕێوه چوون به‌م جۆره بوون:
له ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 15/10/1389 به‌رامبه‌ر به 2011/1/5 كۆڕێك بۆ شیكاری و لێكدانه‌وه‌ی ژیان و شێعره‌كانی مامۆستا مه‌لاكه‌ریم زاری به بۆنه‌ی چاپی دیوانی زاری كه له لایه‌ن ئینتشاراتی محه‌ممه‌دی سه‌قز چاپ كراوه، له شوێنی كۆ بوونه‌وه ئه‌ده‌بی و فێركارییه‌كانی" كۆڕی فێركاری و فه‌رهه‌نگیی ئه‌ده‌ب" له پاساژی شاره‌داری بۆكان بۆ كاك ناسر عه‌لییار ئه‌دیب و لێكۆله‌ر پێك‌هێنرا.
له ساڵی 1335ی كۆچی ھەتاوی لە شاری بۆكان لە دایك بووە.ماوەی سی ساڵ مامۆستای قوتابخانەكانی بۆكان بووە و ئێستاش خانەنشین كراوە.لە شاری بۆكان دەژی.
كاك حوسێن نووسەرێكی بە توانایە و تا ئێستا چەند كتێبی بە ناوەكانی:
v شار بە دەر(ڕۆمان)
v دۆنادۆن(چیرۆك)
v سەعاتی بیست و دوو دەقیقەی بەرەبەیان(وەرگێڕدراو)
v ئاوێنەی جادوو
v ئەفسانەی دووری(وەرگێڕدراو)
v دایە بابە كتێبم بۆ بخوێنەوە
چاپ كراون.
كاك حوسێن لە نووسەرانی بە ناوبانگی كوردە.
"حوسێن شێربە‌گی"
كورد نەتەوەیەكی زۆرە،بە ئەژماری فەرمی زۆرەو لە ڕاستیدا،زۆرترە لە بیست و پێنجەوە تا سی،سی و پێنج میلیون كەس و زیاتریش باسی لێوە دەكرێ.ئەمانە ئەژماری فەرمین و سەلمێندراون.لە ڕاستیدا ئەمە ئەژماری ئەو كوردانەیە وا پێكەوە و لە كۆمەڵگای كوردەواریدا دەژین،جا چ لە ڕۆژھەڵات یان لە باكوور و باشوور و ڕۆژئاوا،یان لە ھەر بەشێكی دیكەی چوارپارچەی وڵاتی كوردەواری.
بەڵام كوردی زۆریش ھەن،لە میلیۆن و چەند میلیۆن زیاتر،كە لەم ئەژمارە دانین.كەچی
كوردیشن و زۆربەی ھەرە زۆریشیان ھەستی نەتەوایەتی بە ھێزی كوردیشیان ھەیە،وەكوو ئەو كوردانەی لە لوبنان،میسر،ئۆزبەكستان،تاجیكستان،ئەزەربایجان،ئۆرووپا،ئەرمەنستان،ئۆسترالیا، ئا‌مریكا،كانادا و زۆر جێ‌و شوێن و وڵاتانی دیكەدا دەژین.جه لال نه جاری
سه‌ره‌تا سیفرو فشه‌ی شین و ره‌شی ده‌ستوورت!!
که‌ڕه‌تێ عه‌شقی سکاڵاوی خه‌مێکی سوورت!!
تا سپی بوونی هه‌ناسه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م خه‌ونه!
ره‌گه‌زی ماچ ئه‌به‌خشم به رقی ئهستوورت!!
قڕی هاتووه غه‌زه‌لی پێنج و شه‌شی سهرشێتیم!
خۆ دههاوێمهوه ئامێزی گڕی تهندوورت!!
من له پاڕانه‌وه‌کانی سه‌فه‌را ئاوا بووم...
هه‌ر له باکووره‌وه بۆ سه‌وزه چیای باشوورت!!
پێم وتی ئه‌م غهزهلهت پێشکه‌شه!ناقابیله!!
پێت وتم رۆڵه برۆ!کۆی که‌وه داشقه‌ی توورت!!!!
"وێڕای ڕێز بۆ كاك جەلال نەجاری و وێبلاگی غەزەل"
مامۆستا پیر و بە ئەزموون لە سەر تەختە ڕەشی یانەكەی نووسی:«ژ=ژیان؛م=مەرگ...»
پاشان ڕووی كردە قوتابییەكان و پرسیاری كرد:«كێ دەتوانێ ئەم نووسراوەیەم بۆ لێكداتەوە؟»
وریای قوتابی كە بینی مامۆستا و قوتابی سەرقاڵی شیكاری ژێ و مێ و ژیان و مەرگن،یەكسەر ھۆش و نیگای لە پەنجەرەی یانەكەوە بۆ دەرەوەی قوتابخانە گواستەوە:«ڕێوییەك و دوو بەراز لە نێو جەگەن و قامیشەڵانی ئەمبەری ڕووبارەكەی شانی قوتابخانەوە بە ماتەمات سەر و ملیان دەكێشا دەرێ و تەماشای ئەم لاولایان دەكرد. ڕێوی خۆی لە پۆلێك مریشك و جووجەڵە خۆش كردبوو؛
"فه‌وزيه قوڕه‌يشی بۆکانی"
بێ‌گومان هه‌موومان باش ده‌زانين که خۆشه‌ويستی خاک و وڵات و نيشتمان يه‌کێک له سه‌ره‌کی‌ترين تايبه‌تمه‌ندييه‌کانی مرۆڤه. هه‌روه‌ها نکوولی له‌م ڕاستيه‌ش ناکرێ که زمانی زگماکی وه‌ک بابه‌تێکی گرينگ و به نرخ به لامانه‌وه ناسراوه و هۆگری تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به زمان و زاراوه‌ی خۆيان بۆ شاراوه نييه.
"له‌يلا ساڵحی"
ئه‌ده‌بيات به هه‌موو ژانڕه‌کانيه‌وه، گواستنه‌وه‌ی جيهانه بۆ پانتای وشه‌کان، ئه‌ده‌بيات ئه‌و ده‌لاقه کراوه‌يه که به سێحری هونه‌ر و به هێزی وشه جيهانمان بۆ ده‌نوێنێته‌وه و ڕێگه‌مان ده‌دا له‌م جيهانه‌دا خۆمان بدۆزينه‌وه.
لێکدانه‌وه و خسته ڕووی واتای ئه‌ده‌بياتی منداڵان که له‌م دواييانه‌دا بۆته بابه‌تێکی به‌رباسی گه‌ڵاڵه داڕێژەرانی په‌روه‌رده و بارهێنان به‌ستراوه‌ته‌وه به چۆنيه‌تی تێگه‌يشتنی کۆمە‌ڵگاکان له منداڵان،به‌م پێيه ئه‌گه‌ر منداڵ به مرۆڤێکی بچووک و نه‌قوستان له‌باری هزره‌وه پێناسه بکرێ ئه‌وه ئه‌ده‌بياتی منداڵانيش له‌و کۆمه‌ڵگايه‌دا به واتای ئه‌ده‌بياتێکی بچووک کراوه‌يه بۆ مرۆڤێکی که‌م توانا و که‌م هزر که توانای بيرکردنه‌وه نييه.
"حوسێن شێربە‌گی"
بۆ يادی هه‌رمان سه‌وزی "حوسێن حوزنی موکريانی"
کتێب؟ له يادتان ماوه به چييان ده‌وت کتێب؟ ئه‌وه‌ی له قوتابخانه‌دا «وانه»ی تێدا ده‌خوێنن نا!... ئه‌و قودووه جادووبازييه‌ی باسی شه‌ڕوهه‌ڵا و پاڵه‌وانی و ئه‌وينداری و ده‌يان که‌سانی گه‌وره و بچووک و سه‌دان ڕووداوی سه‌ير و سه‌مه‌ره‌ی تێدا ده‌نووسرا...